سکرتێری حزبی شیوعی: دەستپێشخەرییەکەی بارزانی گرنگیی تایبەتی هەیە

سکرتێری حزبی شیوعی: دەستپێشخەرییەکەی بارزانی گرنگیی تایبەتی هەیە
سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان لە وتارێکدا رایدەگەیەنێت، کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گرنگیی تایبەتی هەیە.



کاوە مەحموود، سکرتێری حزبی شیوعی لە وتارەکەیدا، کە لە گۆڤاری (گوڵان) بڵاو کراوەتەوە، داوا دەکات دەستەیەکی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردرێت و ”ئەگەر پێنج حزبەکە سازانیان نەکرد“، دەستەکە لە حزبەکانی دیکە پێکبهێنرێت.



کاوە مەحموود پێیوایە دوایین پەیامی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناکۆکییەکانی لەبارەی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بە کەسیکردنی کێشەکان دەرکرد.



سکرتێری حزبی شیوعی داوادەکات هەموو حزبەکان بە ئەوانەی دەرەوەی پەرلەمانیشەوە بەدەم داواکەی مەسعود بارزانییەوە بچن، کە ”لەم قۆناغەدا گرنگییەکی تایبەتی هەیە“ و هیچ مەرجێک بۆ گفتوگۆکردن دانەنێن.



کاوە مەحموود بە باشی دەزانێ ئەگەر حزبەکان رێک نەکەوتن لەسەر دایریکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنێکی سەرۆکایەتیی لە کەسی یەکەمی حزبەکان دروست بکرێت تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و یەکلاییکردنەوەی پرسەکە لەو پەرلەمانە نوێیە.



ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و سەرۆکایەتییکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان.
PAYAMNER-
Top