به لای ههرێمهوه، ڕادهستكردنی نهوت یهكسانه به ڕهوانهكردنی كۆی مووچهی فهرمانبهران
(نەجیبە نەجیب) ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوە کردووە کە ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی رادەستی بهغدا بکات، ئهوا هێشتا ناتوانن پارەی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بدەن، بەڵکو لە نەفەقاتی فیعلی پشکی ھەرێم دەدەن، ئهو ڕوونی كردهوه ''بۆ نموونە ئەگەر پارەی ئەم مانگە پێنج ترلیۆن دینار بێت و پشکی ھەرێمی کوردستان 17% بێت لەو پارەیە، ههڵبهت دوای ئەوەی نەفەقاتی سیادی و حاکیمە دەردەھێنن، ئەوەی دەمێنێتەوە بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات.''
(نەجیبە نەجیب) گوتیشی، ''لێدوانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر ڕوون و ئاشکرایە، کە ئەگەر بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە تەواوەتی بدات کە 890ملیار دینارە، ئەوکات ئامادەین نەوتی خۆمان رادەستی بەغدا بکەین.''
جهختی كردهوه لهوهی، ئهگەر ئەوەی سەرۆکوەزیران باسی دەکات کە لە پڕۆژەیاسای بودجەی دووساڵی رابردوودا ھاتووە کە لە نەفەقاتی فیعلی پشکی ھەرێم دەدەن، ھەرێمی کوردستان بەوە رازی نابێت، چونکە بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات. گوتیشی، ئهگەر بەغدا باس لەوە دەکات پشکی ھەرێمی کوردستان رەوانە دەکات، ئهوا ههرێم کرداری دەوێت، چونكه ڕێككهوتن و بهڵێن بە لێدوانی میدیایی سهرناگرێ
KDP-
