به‌رهه‌م ساڵح‌و باڵیۆزی ئوسترالیا له‌عێراق كۆبونه‌وه‌و شه‌ڕی دژی داعشیان تاوتوێكرد
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، له‌و دیداره‌دا كه‌رۆژی 28/11 له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چووه به ئاماده‌بوونی رێواز فایه‌ق، دواگۆڕانكاری دۆخی سیاسی و مه‌یدانی عێراق‌و شه‌ڕی داعش تاوتوێكراوه، "له‌م روه‌وه ئاماژهبهوهكرا كهتیرۆر مه‌ترسیه‌كی جیهانیه‌و پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو ببرێن".
له‌ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئوسترالیا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، وڵاته‌كه‌ی له‌رێگه‌ی پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی لۆجستی و مه‌شق و راهێنان كۆمه‌كی باشی هێزه عێراقییه‌كانی كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دژی داعش بوه‌ستنه‌وه، ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه كهبهردهوام ده‌بن له‌و یارمه‌تیانه، هاوكات باس لهوهشكراوه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی ئه‌و شه‌ڕه رۆڵیان بینیوه‌و پێویسته باشتر گرنگی به‌چه‌ك و راهێنانو پێداویستییه‌كانیان بدرێت.
له‌دووساڵی رابردوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ته‌واوی ناوچهسنورییهكانی هه‌رێمی كوردستان روبه‌روی شه‌ڕی سه‌خت بوونه‌وه له‌گه‌ڵ داعش‌و توانییان چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تێكبشكێننو ته‌واوی ناوچه‌كان پاكبكه‌نه‌وه.
XENDAN -
