نوێنهرێکی كلد ئاشوور: پشتگیریی له پەیامەکەی بارزانی دەکەین
دكتۆر (سروود سەلیم) نوێنەری پێكهاتەی كلد ئاشوور لە پەرلەمانی كوردستاندا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ''ئەمڕۆ شاندی باڵای دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ حزب و لایەنە مەسحییەكانی كوردستان كۆ بوونەوە؛ دانوستان لەبارەی كێشە نێوخۆییەكانی ئێستای هەرێمی كوردستان و چارەكردنیان كرا، كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی باش بەڕێوە چوو، شاندی پارتی پێی راگەیاندین تەنیا بۆ وەرگرتنی بۆچوونی لایەنەكان هاتوون و ئێمەش پێشنیازمان كرد پۆستێكی باڵا لە هەرێمی كوردستاندا بە پێكهاتەكان بدرێت، بۆ ئەوەی زیاتر رەنگب داتەوە لەسەر ئەزموونی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكەوە ژیاندا.''
(د.سروود سەلیم) ئاماژەیشی دا، ''داوامان کرد لە قۆناخەکانی دابێ، بژێویی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگیرێ و کاری تەواویان بۆ بکرێت، هەموولایەکیش سازان بکەن بۆ ئەوەی بگەن بە ڕێککەوتن؛ دووپاتیشمان کردەوە کە بە تەواوەتی پشتگیری لە پەیامەکەی (بارزانی) دەکەین.''
KDP -
