فازڵ میرانی: لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی‌دا دیدی هاوبەشمان زۆر بوو
لە دوای سەردانی شاندی پارتی بۆ لای کۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان كه ئه‌مڕۆ چوارشەممە ساز درا، (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و (عەلی باپیر) ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی رۆژنامەوانییان دایه‌وه و، سه‌ره‌تا (فازڵ میرانی) گوتی: "ئێمە هیچ کاتێک پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵ خراپ نەبوو، لە یەکتر دابڕاوین، بەڵام پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵ خراپ نەبوو، بەڵکو هەمیشە پەیوەندییەکانمان باش بووە، ئەمڕۆیش دیدی هاوبەشمان یەکجار زۆر بووە".
هاوكات (عه‌لى باپیر) ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا باسى ئه‌و پرسانه‌یان كردووه كه پێویست بوون و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه چاره‌یێك دڵى هه‌موو لایه‌ك خۆش بكات.
ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كۆمه‌ڵ هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه پێویسته چاره‌ى قه‌یرانه هه‌نووكه‌ییه‌كان بكرێت و، به‌یه‌كه‌وه هه‌موو لایه‌ك بتوانن رێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
سه‌باره‌ت به پێشوازیكردن له شاندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، كه به سه‌رۆكایه‌تیى (فازڵ میرانى) سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ردانى باره‌گاى كۆمه‌ڵى ئیسلامی‌یان كردبوو، (عه‌لى باپیر) گوتى: ''ئێمه پێشوازى له میوانى خۆمان ده‌كه‌ین و ئه‌و ساته‌ى ئه‌وان گه‌یشتبوون ئێمه له نوێژدا بووین.''
KDP-
