گرووپێکی داعشان لە قەرەتەپەدا ماون؛ خەڵکیان هەراسان کردووە
(کەمال ئیبراھیم) بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەرەتەپە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، گرووپێکی ٢٠ كهسیی داعشان، خەڵکی ناوچەکەیان ھەراسان کردووە و ھەر رۆژە و کارێکی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن. لە چەند رۆژی رابردوویشدا دوو محاویلەی کارەبایان لە ناوچەکەدا تەقاندووەتەوە، پێنجی دیکەشیان بۆمبڕێژ کردوون، بەڵام تیمی ئەندازیاری چوونەتە شوێنەکە و بۆمبەکانیان پووچەڵ کردوونەتەوە و دوو محاویلەکەی دیکەشیان چاک کردوونەتەوە.''
گوتیشی، داعش لە ناوچەکەدا جموجۆڵی هەیە، ئەگەرچی ماوهیەک پێش ئێستا ئۆپەراسیۆنێک بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان بەرپا کرا، بەڵام هیچیان نهدۆزرانهوه چونکە لە زۆر شوێندا خۆیان حەشارداوە.
KDP -
