قسەكردنی پەرلەمانتارێكی هەدەپە بە زمانی كورد لەپەرلەمانی توركیا كاردانەوەی لێكەوتەوە
دانشتنی پەرلەمانی توركیا لەسەر پڕۆژە یاسایەك بوو كە لەلایەن وەزارتی پەروەردەوە ئامادەكرابوو، ئەوەش دوای ئەوەی بە بڕیارەكانی دۆخی نائاسایی ئەو وڵاتە بە هەزاران مامۆستا بە تۆمەتی پەیوەندییان بە پەكەكەو بزووتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەن دەركراون.
بەسیمە كۆنجا پەرلەمانتاری هەدەپە لەبارەی پڕۆژە یاساكەوە بە كوردی قسەی كرد، بەڵام روبەروی كاردانەوەی پەرلەمانتارانی ئاكەپەو مەهەپە بووەو داوایان لێكرد كە بەتوركی قسەبكات.
ئەو پەرلەمانتارەی هەدەپە، دواتر بە توركی كۆتایی بە قسەكانی هێنا، وتی"ئێمە بە توركیش قسە دەكەین حكومەت لەئێمە تێناگات، باشترە بە كوردی قسەی خۆمان بكەین".
لەسەر هەمان پرس، پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری هەدەپە كە ئێستا جێگری سەرۆكی پەرلەمانە، وتی"زمانی فەرمی توركییە، بەڵام 20 ملیۆن كورد بەم زمانە قسە دەكەنو پێشتر چەندین پەرلەمانتار بە ئەرمەنی و ئازەری قسەیان كردوەو هیچ كاردانەویەك بەم شێوەیە نەبووە".
xendan -
