فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی نوری مالیکی دەکات
نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە پێشوازیی لە شاندێکی فراکسیۆنی یەکێتی کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی بودجەی گشتیی ساڵی 2017ـی عێراق کراوە، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
شاندەکەی فراکسیۆنی یەکێتی و مالیکی لە کۆ بوونەوەکەیاندا جەختیان لە دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی عێراق.
لە ساڵی 2013ـە و لەو کاتەی سەرۆک وەزیران بوو، نوری مالیکی بڕیاری بڕینی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی دا، بە ئامانجی برسی کردن و درێژەدان بە سیاسەتی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە دژی گەلی کوردستان.
باسنيوز
