پارتی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان

 پارتی و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان
شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتیی کوردستان لە شاری هەولێر، لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە کۆبوونەوەدان و پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.

کەمێک لەمەوبەر، شاندی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، گەیشتە بارەگای ئەنجومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.

ئێستا کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندەکە و عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و شاندێکی یاوەری دەستی پێ کردووە.

ئەو زنجیرە سەردانەی پارتی، دوای دەستپێشخەرییەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێت کە لە پەیامێکدا خستییە ڕوو و لە لایەن زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانەوە پێشوازی لێ کرا.











باسنيوز
Top