پەرلەمانتارێکی کورد: یاسای حەشدی شەعبی نادادپەوەرییەکی گەورەی تێدایە
ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: ئێمە وەک کورد داوامان کرد پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بکرێت و مووچەی مانگانەیان پێ بدرێت، هەروەها ترس هەیە لە مانەوەی ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری مووسڵ دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی نەینەوا هەیە“.
جەختیشی لەوە کردەوە کە زۆرینەی لایەنەکان دژایەتیی خۆیان بۆ حەشدی شەعبی ڕانەگەیاندووە، بەڵکو ”دژی ئەو نادادپەوەرییەن کە لەنێو یاساکەدا هەیە، بۆ نموونە هەمان ئەو قوربانییەی حەشدی شەعبی داویەتی، پێشمەرگەش بە زیادەوە قوربانی داوە، کەواتە بۆچی مافی هەندێک دەدرێت و مافی هەندێکی دیکە نادرێت؟“.
باسنيوز
