ئەمڕۆ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه
كه‌ناڵی په‌یامی زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویكرده‌وه، بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه، وه‌فدی دانوستانكاری پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان، سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكات له شاری هه‌ولێر.
وه‌فدی پارتی له‌دوو رۆژی رابردوودا له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و شیوعی و چه‌ند پارتێكی دیكه كۆبونه‌وه.
ئه‌و سه‌ردانانه دوای په‌یامه‌كه‌ی 20ی ئه‌م مانگه‌ی سەرۆك بارزانی دێت كه رایگه‌یاندبوو، چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسیی هه‌رێم به‌وشێوه‌یه ده‌كرێت كه‌حزبه‌كان بكه‌ونه گفتوگۆ‌و په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌كی تازه بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، هه‌روه‌ها حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكبكه‌ون كه حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت‌و كه‌سێكیش بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ستنیشان بكرێت هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردن بۆئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆ.
فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی كه سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی پارتی ده‌كات دوێنێ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دوای كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ حزبی شیوعی، رایگەیاند "پڕۆژەی یەكلایەنەمان نییە، ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ لایەنەكان بگەینە ئالیەتێك‌و پڕۆژەیەكی هەمەلایەنە پێكبهێنین".
خەندان
