ئەمڕۆ موچەی مانگی ئەیلولی ١٢ وەزارەت دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ موچەی مانگی ئەیلولی ١٢ وەزارەت دابەشدەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، ئەمڕۆ موچەی ١٢ وەزارەت و ئەنجومەنی دادوەری، هەرسێ سەرۆکایەتی پەرلەمان، حکومەت و هەرێم دابەشدەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کە دوێنی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بڵاویکردووەتەوە، ئەو وەزارەت و شوێنانەی ئەمڕۆ موچە وەردەگرن پێکدێن لەمانەی خوارەوە:

١- وەزارەتى تەندروستى
٢- وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار
٣- وەزارەتى کارەبا
٤- وەزارەتى ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
٥- وەزارەتى کشتوکال و سەرچاوەکانى ئاو
٦- وەزارەتى گواستنەوەو گەیاندن
٧- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان
٨- وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى
٩- وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى
١٠- وەزارەتى داد
١١- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان
١٢- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى
١٣- ئەنجومەنى دادوەرى
١٤- سەرۆکایەتى هەرێم
١٥- سەرۆکایەتى پەرلەمان
١٦- سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران
Top