حکوومەت و رێکخراوێکی بیانی سەدان ھەلی کار بۆ بێکاران دەڕەخسێنن

حکوومەت و رێکخراوێکی بیانی سەدان ھەلی کار بۆ بێکاران دەڕەخسێنن

بەرپرسێکی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرای دەکات لە رێگەی دەیان پڕۆژە حکوومەت و رێکخراوێکی بیانی سەدان ھەلی کار لە رێگەی پێدانی قەرز دەڕەخسێنن.

ئارام ئەنوەر بەرێوەبەری سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچووکەکانی لاوان لە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی بە باسی راگەیاند: حکوومەت بە ھاوکاری رێکخراوی سپارکی ھۆڵەندی ٥٠ پڕۆژەی جۆراوجۆری بچووک لە ھەرێمی کوردستان بۆ بێکاران دەرەخسێنین .

ئارام ئه‌نوه‌ر ئاماژەی بەوەدا: ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیووە بۆ ئەوەی بەشێک لە پارە تەرخان بکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو ٥٠ پڕۆژە بچوکە بۆ ھاوڵاتیان و لاوانی کوردستان، ئەو ٥٠ پڕۆژەیەش پڕۆژەی جۆراوجۆری بچووک دەبێت لە کشتوکاڵی وبازرگانی و پیشەسازی و کاری تری جۆراوجۆر.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی گوتیشی: ئەو رێکخراوە خولی دەستپێک بۆ پڕۆژەکان دەكاتەوە بۆ ئەو لاوانەی پرٍۆژە پێشکەش دەکەن ئەو پڕۆژانەش زیاتر لە سەدان ھەلی کار بۆ بێکاران دابین دەکات ئەوەش لەو قەیرانەدا شتێکی باش و دڵخۆشکەرە.

هه‌روه‌ها گووتی: ئەوپڕۆژەیە پێوەندی بەو پڕۆژەیە نیە کەوا ئێستا لە ھەولێر بە ھاوکاری رێکخراوێکی ئەڵمانی بەرێوەدەچێت بۆ رەخساندنی ھەلی کار بۆ خەڵکی بێکار.

راشی گەیاند ھەوڵێکی دڵخۆشکەر ھەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت دەست بکرێتەوە بە پێدانی قەرز بە پڕۆژەی بچووک
PAYAMNER-
Top