لهبارهی ئاردی بایهع حكومهتی عێراق فێڵێك لههاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهكات
حكومهتی عێراقی فێڵێك له هاووڵاتیانی ههرێمی كوردستان دهكات و بۆ ئەوەی ھەستیشی پێنەکرێت ئاردی مانگی ١٠ لە مانگی ١٢ دهدات و بەمەش بەبێ دەنگی بەشە ئاردی ٢ مانگ نادرێت کە ئەوەش لە ساڵی رابردوو ئەمساڵیش جێبەجێ دەکرێت.
لە ئێستادا ئاردی مانگی ٩ دابەشکراوە و بڕیارلە ماوەی داھاتوودا بەشە ئاردی مانگی ١٠ دابەش بکرێت.
ئیبراھیم عەبدولحەمید بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی دانەوێڵەی ھەولێر لە وەزارەتی بازرگانی بە باسی ڕا گەیاند: حکوومەتی عێراق ٢ مانگ ئاردی مانگانەی ھاوڵاتیان نادات، گوتی: ساڵ بۆخۆی ١٢ مانگە بەڵام ساڵی رابردوو و ئەمساڵیش حکوومەتی عێراق تەنھا ئاردی ١٠ مانگی ناردووە واتا ساڵانە ٢ مانگ بەشە ئارد نادات.
ئەو ئاماژەی بەوەدا بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەو بابەتەیان گەڕاندۆتەوە بۆ قەیرانی دارایی و بۆ ئەوەش ٢ مانگ بەشەئاردی ھەرێمی کوردستانیشیان بڕیووە.
گوتیشی:لەگەڵ ئەوەی ئێمە پێوەندیمان لەگەڵیاندا ھەیە، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی رونتر لەسەر ئەو پرسە زانیاریان پێنەداوین.
نرخی فەردەیەک ئاردی بایەع لە بازاڕدا ١٣ ھەزار دینارە، بەڵام ئاشەکان ئەو ئاردە دەکڕنەوە و جارێکی تر گۆڕانکاریی تێدا دەکەن و دەیکەن بە ئاردی سفر کە نرخەکەی ٢٢ ھەزار دینارە.
PAYAMNER-
