خشتەكی نوێی مووچە ڕاگەیەندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو خشتەیە کە وێنەیەکی بۆ (ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس) نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە، ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 30\11\2016، مووچەی ئەم وەزارەت و سەرۆکایەتییانە دابەش دەکرێت:
١-وەزارەتی تەندروستی
٢- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
٣- وەزارەتی کارەبا
٤- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن
٥- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو
٦- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
٧- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
٨- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
٩- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
١٠- وەزارەتی داد
١١- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان
١٢- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی
١٣- ئەنجومەنی دادوەری
١٤- سەرۆکایەتی ھەرێم
١٥- سەرۆکایەتی پەرلەمان
١٦- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران
پێشتر (ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس) ئەوەی بڵاو کردبووەوە کە سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
PAYAMNER-
