راپەڕین؛ لە رووداوێکی ھاتوچۆدا ٧ ھاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون

راپەڕین؛ لە رووداوێکی ھاتوچۆدا ٧ ھاوڵاتی گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون


سەر لە ئیوارەی ئەمرۆ بە ھۆی پێکدادانی ٢ ئۆتۆمبێل لە سەر ڕیگای نیوان شارۆچکەی چوارقوڕنە و قەزای دوکان نزیک گوندی ھیزۆب ٧ھاوڵاتی بوونە قوربانی کە ٢ لەو ھاولاتیان گیانیان لەدەست دا و ٢تریش لە بریندارەکان بەھۆی سەختی برینەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی کراون و سیانەکەی تریش لە نەخۆشخانەی رانیە چارەسەریان بۆ دەکریت.



ھۆی روودانی ئەو رووداوەش دەگەڕیتەوە بۆ پابەندنەبوون بە رینمایەکانی ھاتوچۆ و تیپەراندنی رێگەپێنەدراو کە ئەو رێگایە یەک سایدە.



بە ھۆی رووداوەکانی ھاتوچۆوە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین لە ماوەی ٥ رۆژدا ٥ ھاوڵاتی گیانی لەدەست داوە و ١٠ھاوڵاتیش بریندار بوون.

PAYAMNER-
Top