لێژنهی پهروهردهی پهرلهمان: تا دوو ڕۆژی دیكه دهوامی قوتابخانهكان له سنووری سلێمانی دهست پێنهكاتهوه حكوومهت بڕیاری خۆی دهدات
(ئیبراھیم سمۆ) سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوتووه، پێشبینی دەکرێت تا سەرەتای مانگی دابێ، پرۆسەی خوێندن لە سلێمانی دەست پێبکاتەوە، ههڵبهت حکوومەت ھەموو ھەوڵی خۆی بۆیان داوە و ھاوکاری بۆیان دابین کردووە، ئینجا كه ئەمە نەکرێت زۆر ڕوون دەبێت کە پرۆسەی خوێندن لەو ناوچەیە بە سیاسی دەکرێت.
(ئیبراھیم سمۆ) گوتیشی، ئەگەر پرۆسەی خوێندن دەست پێنەکاتەوە، وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ دەستەی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە ئەنجوومەنی وەزیراندا کۆ دەبێتەوە و بڕیارێکی حەکیمانە دەدات.
(سمۆ) ڕوونیشی کردەوە، پێشتر لە عێراقدا تا 3/12ش دەوام نەکراوە و دواتر دەست پێکراوە بۆیان ھەژمار کراوە، بەڵام گەر ئەمانە مکوڕ بن لەسەر دەوامنەکردن، ئەمساڵی خوێندن بۆیان حیساب ناکرێت و بە کەوتوو ھەژمار دەکرێت، ئەمەش تەنیا سنووری سلێمانی دەگریتەوە، لەبەر ئەوەی لە ھەولێر و دھۆکدا دەوام کراوە.
HAWLER-
