سه‌رۆكى فه‌له‌ستين پێشوازى له مه‌خموورى ده‌كات
رۆژنامه‌ى (ميديا)ى زمانحاڵى پارتى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه، سكرتێرى پارته‌كه‌يان، دوێنێ 28ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، له شارى رامهڵڵاى فه‌له‌ستين له‌گه‌ڵ مه‌حموود عه‌باسى رێبه‌رى ده‌سه‌ڵاتدارێتى فه‌له‌ستين كۆبووه‌ته‌وه و په‌يوه‌ندى دوولايهنه و ره‌وشى ناوچه‌كه و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان گه‌لى كورد و فه‌له‌ستينيان تاوتوێكردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى نووسيوه: هەردوولا زیاتر به‌ره‌و پێشبردن و چەسپاندنی ئەو پەیوەندییانەیان لەسەر هەموو ئاستەكان بە گرنگ له قه‌ڵه‌مداوه و مه‌حموود عه‌باس له‌دیداره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌وا گه‌لی كوردستان له رابردوو سته‌مێكى زۆریان لێكراوه و ئێش و ئازاری زۆریان بینیوه، بۆیه پێویسته ئێستا هه‌موو لایه‌ك هاوكاری گه‌لی كوردستان بن بۆئه‌وه‌ی به‌مافه ره‌واكانی خۆی بگات.
K24 -
