داوای 230 ساڵ زیندانی بۆ گوڵته‌ن كشاناك ده‌كرێت
به پێی ئاژانسی دۆغانی توركی، دوای كۆتایهێنان به‌لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ گوڵته‌ن كشاناك، داواكاری گشتی به‌تۆمه‌تی پاراستن‌و به‌رێوه‌بردنی رێكخراوی چه‌كداری "تیرۆریستی" –مه‌به‌ست لێی په‌كه‌كه-و 41 جار پروپاگه‌نده بۆ ئه‌و رێكخراوه، داوای 230 ساڵ زیندانی بۆ كردووه.
25ی مانگی رابردوو، گوڵتان كشانكو فرات ئانڵی، هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئامه‌د – كه گه‌وره‌ترین شاری باكوری كوردستانه له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا– له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و دوای چه‌ند رۆژێكیش بڕیاردرا ده‌ستگیربكرێن.
به‌پێی ئه‌و سكاڵایانه‌ی له‌سه‌ر كشاناك تۆماركراون، تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی كاتێك په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی‌و ئاشتی (به‌ده‌په) بووه له‌ساڵی 2012دا به‌شداری له 8 مارس (رۆژی جیهانی ژنان)و 21 ئادار (پیرۆزباییه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز) كردوه، له‌و میانه‌دا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و خوپێشاندانو كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رێكخستووه.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباریش كراوه به‌وه‌ی كاتێك بووه‌ته هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د، له‌كاتی روداوه‌كانی جه‌زیره و سور و نسێبین و شرنا‌خ و فارقین، به‌گشتی 41 جار پروپاگه‌نده‌ی بۆ "تیرۆر" كردووه.
ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئامه‌د، خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی لێكهوتهوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌وكات به‌هێز روبه‌ڕوی خه‌ڵكانی ناڕازی بوونه‌وه.
له‌سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا له‌هاوینی ساڵی رابردوه‌وه، توركیا هه‌زاران دۆسیه‌ی به‌تۆمه‌تی لایه‌نگری "تیرۆر"و دژایه‌تی حكومه‌ت كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سه‌دان سه‌ركرده‌و پهرلهمانتارو ئه‌ندامی حزبه كوردیه‌كان.
دوێنێ دوشهممهش، سه‌رۆكی داواكاری گستی شاری وان دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ له‌زگین بۆتان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، به‌تۆمه‌تی پروپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه‌و ئه‌ندامبوونی له‌رێكخراوێكی "تیرۆریستی"، داوای كردووه كه له‌لایه‌ن دادگاوه به 11 تاوه‌كو 40 ساڵ زیندانی سزابدرێت.
له‌كاتێكدا هاوسه‌رۆكان‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كه ده‌ستگیركراون هێشتا ئازاد نه‌كراون، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكهوتهوه، ره‌وه‌ندیش كوردیش له‌زۆر وڵات خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ئه‌وكاره‌ی حكومه‌تی توركیایان ئیدانه‌كرد.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی توركیا، هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه‌و سوپا كه له‌هاوینی ساڵی رابردووه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دووساڵ له‌ئارامی هات به‌هۆی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه كه له‌ئێستادا پهكیكهوتووهو بارگرژییه‌كانیش زۆربه‌ی شاره‌كانی باكوری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
XENDAN -
