ده‌میرتاش بۆ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په: به جۆشێكی گه‌وره‌وه له‌نێوان چوار دیواردا به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، نامه‌یه‌كی بۆ كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی توركیا ناردووه‌و تێیدا ته‌ئكید له‌وه‌ده‌كات سه‌رباری ئه‌و نادادپه‌روه‌رییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان زۆرباش‌و وره‌به‌رزن‌و به جۆشێكی گه‌وره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له تێكۆشان.
نامه‌كه‌ی ده‌میرتاش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته ده‌ست به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌و وه‌زاره‌تی دادی توركیا چه‌ندین په‌ره‌گرافی نامه‌كه‌ی ره‌شكردووه‌ته‌وه‌و سانسۆری كردووه.
ئه‌ونامه‌یه‌ی ده‌میرتاش كه پێش دوو هه‌فته له زیندانی ئه‌درنه نوسیویه‌تی ئه‌مڕۆ گه‌یشته ده‌ست به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌و له‌كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئه‌وپارته‌دا خوێندرایه‌وه.
ده‌میرتاش له نامه‌كه‌دا، ده‌ڵێت"هه‌ڤاڵان‌و په‌رله‌مانتارانی به‌رێز به‌رپرس‌و ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی پارته‌كه‌مان‌و خه‌باتكارانی راگه‌یاندن، سڵا‌و له‌هه‌مووتان ده‌كه‌م، له‌م شه‌رت‌و مه‌رجه‌دا كه ته‌نیا كاغه‌زو پێنوسم هه‌یه هه‌رهه‌ڵه‌یه‌كم هه‌بێت داوای لێبوردن ده‌كه‌م، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نادادوه‌ری‌و زۆره‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌هه‌یه، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له‌سه‌ر پێین، زۆرباش‌و به‌جۆشم".
رۆژی 6ی تشرینی دووه‌م پۆلیسی توركیا به‌جیا هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر ماڵی هه‌ریه‌ك له‌هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش‌و نۆ په‌رله‌مانتاری ئه‌و پارته‌و ده‌ستگیریكردن.
به‌رپرسانی هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ستگیركراون كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م داواكاری گشتیی ئامه‌د ئاماده‌بن‌و وته‌ی خۆیان له‌پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به "تیرۆر" پێشكه‌ش بكه‌ن.
ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كه تائێستا ئازاد نه‌كراون، ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وته‌وه، ره‌وه‌ندیش كوردیش له‌زۆر وڵات خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ئه‌وكاره‌ی حكومه‌تی توركیایان ئیدانه‌كرد.
له‌و نامه‌یه‌ی بۆ فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی ناردووه، ده‌میرتاش باسله‌وه‌ده‌كات، له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا هه‌ڵه‌ی هه‌ره گه‌وره بنیادنانی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌په‌رستی‌و مه‌زهه‌ب په‌رستییه، "ئاكه‌په ئه‌مه‌ی كردووه‌و جیاوازی ئێمه وه‌كو هه‌ده‌په لێره دێته ئاراوه‌و له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بیروبۆچونی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك زۆر گرنگه‌و به پێویستی ده‌زانین".
ده‌میرتاش ده‌شڵێت"ئێمه به مۆراڵ‌و جۆشێكی گه‌وره له‌نێوان چوار دیواردا به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانی خۆمان، نادادوه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره له‌دژی ئێمه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وامی به‌هاواری خۆمان بۆ ئاشتی ده‌ده‌ین‌و كاتێك ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م نادادوه‌رییه ده‌وه‌ستینه‌وه توندوتیژی‌و چه‌ك‌و مردن به‌چاره نازانین، به‌ڵكو ئێمه به عه‌قڵ‌و وروژاندن په‌ره به رێخستنی خۆمان ده‌ده‌ین‌و هۆشیاریی كۆمه‌ڵگه په‌ره‌پێده‌ده‌ین‌و له‌م گێژاوه ده‌رده‌چین".
XENDAN -
