ئارام شێخ محه‌مه‌د داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌كات
ئه‌و وته‌یه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د بۆ لیژنه‌ی دارایی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هات كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو و تایبه‌ت بوو به‌ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2017ی عیراق.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند "پێویسته هه‌مووتان له‌بیری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدابن كه چاره‌كه موچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن‌و ئه‌ویش دوای چه‌ند مانگێك"، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی "پێویسته ئیتر له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ئه‌و هاوكێشه‌یه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌رێمدا بگۆڕدرێت كه ده‌ڵێت نه‌وته‌كه‌م راده‌ستبكه پاره‌ت ده‌ده‌مێ، ئه‌گه‌ر راده‌ستی نه‌كه‌یت پاره‌كه‌ت ناده‌مێ‌و له‌و نێوانه‌شدا ته‌نها هاوڵاتیانی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ندبن، به‌م شێوه‌یه ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌نابرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رێككه‌وتنه‌كانی دوو ساڵی رابردووی نێوان عیراق‌و هه‌رێم له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم وه‌ك خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه‌و شكستیهێناوه، بۆیه ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌پێویستی ده‌زانێت له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا "هه‌ردوولا پابه‌ندبكرێن به‌جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه تاباری سه‌رشانی هاوڵاتیان سوك بكرێت".
XENDAN -
