زانکۆی سلێمانی به هاوبەشی لەگەڵ زانکۆیەکی ئێرانی سێ بەشی نوێ دەکاتەوه

زانکۆی سلێمانی به هاوبەشی لەگەڵ زانکۆیەکی ئێرانی سێ بەشی نوێ دەکاتەوه
زانکۆی سلێمانی لە ساڵی نوێی خوێندنی(٢٠١٦-٢٠١٧) سێ بەشی ئەندازیاری بە ھاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئەسفەھانی ئێرانی دەکاتەوە لە کۆلێجی ئەندازیاری زانکۆ.



بەشەکان بریتین لە "ئەندازیاری کۆمپیوتەر و کۆنتڕۆڵ سیستم، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کیمیا" و لە ئێستاشدا خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن داوا بۆ خوێندن لەم بەشانە پێشکەش بکەن.



بڕوانامەی دەرچوون لەم بەشانە بەھاوبەشی زانکۆی سلێمانی و ئەسفەھانی تەکنەلۆجی دەدرێت بە خوێندکار، کە زانکۆی ئەسفەھانی تەکنەلۆجی یەکێکە لە زانکۆ باشەکان لەسەر ئاستی ئێران و ناوچەکە و جیھانیش.
PAYAMNER -
Top