ئاگادارییەك لە زانكۆی سلێمانییەوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی

ئاگادارییەك لە زانكۆی سلێمانییەوە بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی

زانكۆی سلێمانی لە ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) سێ‌ بەشی ئەندازیاری بە هاوبەشی لەگەڵ زانكۆی ئەسفەهانی ئێرانی دەكاتەوە لە كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆ، بەشەكان بریتین لە (ئەندازیاری كۆمپیوتەر و كۆنتڕۆڵ سیستم، ئەندازیاری میكانیك، ئەندازیاری كیمیا) و لە ئێستاشدا خوێندكارانی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەتوانن داوا بۆ خوێندن لەم بەشانە پێشكەش بكەن.

بڕوانامەی دەرچوون لەم بەشانە بەهاوبەشی زانكۆی سلێمانی و ئەسفەهانی تەكنەلۆجی دەدرێت بە خوێندكار، كە زانكۆی ئەسفەهانی تەكنەلۆجی یەكێكە لە زانكۆ باشەكان لەسەر ئاستی ئێران و ناوچەكە و جیهانیش.

خوێندكاران دەتوانن بۆ زانیاری زیاتر سەردانی تۆمارگەی كۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی- كەمپی نوێ‌ بكەن، یاخود سەردانی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە بكەن.
PAYAMNER-
Top