یوئێن: نێچیرڤان بارزانی سه‌نته‌ری پشتیوانیی ژنه ئێزدییە ڕزگاربووه‌کانی خەڵات کردووە
(یۆنامی) و (یوئێن.ئێف.پی.ئه‌ی) له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا ڕاگه‌یاندنی دوو هه‌فته‌ی چالاکیی ساڵانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان له عێراق و کوردستان ڕوون ده‌که‌نه‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئاماژه به چالاکییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێ "(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی بۆنه‌که بوو و به‌ڵێنی دا، که بابه‌تی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕەگهز ببێت بە به‌شێک له پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی کوردستان."
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که له‌و رێوره‌سمه‌دا سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خه‌ڵاتێکی به‌رزی به‌خشییه سه‌نته‌ری پشتیوانیی ژنه ئێزدییە ڕزگاربووه‌کان و ئه‌و سه‌نته‌ره له‌لایه‌ن (یوئێن ئێف ئه‌ی)ه‌وه پشتیوانی لێ کراوه.
kdp-
