ئه‌یاد جهمالەدین: حەشدی شەعبی کۆپیکراوی حزبوڵڵای لوبنانە
ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه "هه‌ردوو سوپا و میلیشیا ستراتیژیی ئایەتوڵڵا (خومه‌ینی)ن بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ڕێبەری شۆڕشی ئێران متمانه‌ی به سوپای ئێرانی نەبوو، هه‌ر بۆیه به خێرایی سوپای پاسدارانی دروستكرد. ده‌نوسێت (ئێران حیزبوڵڵای لوبنانی دروست كرد و ئێران میلیشیای حیزبوڵڵای كرد به میلیشیایه‌كی پیرۆز و ئه‌مه‌ش له عێراقدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها بە پێی ئەو هەواڵە کە (سکای پرێس) بڵاوی کردووەتەوە، (ئەیاد جه‌ماله‌دین) ده‌ڵێت: "یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شەعبی خراپترین یاسایه‌كه له عێراق ده‌رچووبێت له‌دوای ڕووخانی (سەددام) تا ئه‌مڕۆ و یاسایه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی عێراق و جیهان. ده‌بێت ئه‌مریكا بزانێت كه ڕێگه‌ی داوه به دامه‌زراندنی حزبوڵڵایەکی دیکە له عێراق و له داهاتوودا ده‌بێت به‌رپرسیارێتیی پرۆسه‌كانی دوای ئه‌م هه‌نگاوه له ئه‌ستۆ بگرێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن.
ئاماژه به‌وەش ده‌كات كه (ئوسامه نوجێفی) به تێپه‌راندنی یاسای كۆپیكراوی حزبوڵڵا له عێراق (ئاماژه بۆ یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات) ئێران پارویه‌كی ژه‌هراوییان پێداوه بۆ بێده‌نگكردنی، هه‌روه‌ك چۆن ده‌رخواردی (سەعد حریری) و هاوشێوه‌كانیان دا له لوبنان، بۆیه داوا ده‌كات كه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گوشار بخه‌نه سه‌ر حكوومه‌تی عێراقی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به شێوه‌یه‌كی خێرا.
kdp-
