وەزیری دەرەوەی ئیتالیا: هەرێم پێگە و رۆڵی خۆی هەیە؛ گرینگە دۆستی بین

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا: هەرێم پێگە و رۆڵی خۆی هەیە؛ گرینگە دۆستی بین
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئاشکرای کرد کە، ئەم هاوكارى و پاڵپشتییەی ئەورووپا بۆ هەرێمی کوردستان پێوەست نییە بە شەڕى داعشەوە، بەڵكو هەرێمى كوردستان لە ناوچەكەدا پێگە و ڕۆڵى خۆی هەیە، بۆیە گرینگە دۆستى بین.


بۆ دووەمجارە بانگهێشتى فەرمیى (كۆڕبەندى سیاسەتى دەرەوەى ئەڵمانیا لە بەرلین) ئاڕاستەى پارتى دیموكراتى كوردستان دەكرێت، (هێمن هەورامى) ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان بە نوێنەرایەتیى پارتی بەشداری کردووه‌ و، بابه‌تی كۆڕبەندەكە قسەكردنە بۆ چارەى ئەو ڕەوشەى كە دنیاى گرتووەتەوە.
كۆڕبه‌نه‌ده‌كه‌ لە شەش پانێڵدا پێشكەش دەكرێت؛ هەر پانێڵك تایبەت دەبێ بە پرسێكى هەنووكەیى دنیاوه‌، بەتایبەتى ئەو مەترسیانەى كە ڕووبەڕووى ئاسایشى نێودەوڵەتى و كێشەى ڕۆژهەڵاتى ناوین و كەندا ده‌بنه‌وه‌ و پێوەندى نێوان ئەمەریكا و ڕووسیا و سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریكا دواى (دۆناڵد ترەمپ). ئامادەبووانى كۆڕبەندەكەش لە كەسە ناسراو و ئەكادیمى و سیاسییەكانی جیهانن.
بەپێی پلانى كۆڕبەندەكە كە شەش پانێڵە، (هێمن هەورامى) بە نوێنەرایەتیى پارتی لە یەكێك لە پانێڵەكاندا دیدگاى هەرێمى كوردستان لەسەر گشت پرسەكان دەخاتەڕوو.
29/11/2016 یەكەم پانێڵى كۆڕبەندى سیاسەتى دەرەوەى ئەڵمانیا بە ئامادەبوونى وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا و وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا (شتان مایەر) لە بەرلین بەرێوە چوو، لەو پانێڵەدا بە چڕى باس لەو ڕێگایانە كرا كە لەسەر ئاستى سیاسەتى دەرەوەدا، بەتایبەتى شەڕى دژى تیرۆر و كێشەى سووریا و لیبیا و ئەو ئاوارە و پەنابەرانى دنیا و مەسەلەى دەرچوونى بەریتانیا لە یەكێتیى ئەورووپا و سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریكا لە دواى دەرچوونى (دۆناڵد ترەمپ).
لە پانێڵەكەدا زۆر پرسیار لە ئەڵمانیا كرا لەسەر گشت پرسەكان، (هێمن هەورامى) ئەوەى ڕاگەیاند كە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا پێكەوە ڕووبەڕووى ئەو ئاستەنگانە دەبنەوە كە لە دنیادا دێنە پێشەوە. هەروەها لە پەراوێزى پانێڵەكەدا (هەورامى) چەندین دیدار و دانیشتنى لەگەڵ شاندە بەشداربووەكان ئەنجام داوه‌ و لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا دانیشتنێكیان ئەنجام داوه‌، له‌وێدا سڵاوى (سەرۆك بارزانى) و سەركردایەتیى كوردستان به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یێندراوه‌ و سوپاسى ئیتاڵیای كرد بۆ ئەو هاوكارى و پاڵپشتییەى كە پێشكەشى هەرێمى كوردستانیان كردووە.
لە بەرانبەردا وەزیرى دەرەوەى ئیتاڵیا سڵاوى تایبەتى خۆیانی بۆ (سەرۆك بارزانى) و سەركردایەتیى كورد ناردووه‌، دووپاتیشی كردووه‌تەوە كە ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت لە هاوكارى و پاڵپشتیى هەرێمى كوردستان و شانازیى دەكەن كە هاوكاریی هەرێمى كوردستانیان كردووە. هەروەها ئەوەشى ڕاگەیاندووه‌ ''ئەم هاوكارى و پاڵپشتییە پەیوەست نییە بە شەڕى داعشەوە بەڵكو هەرێمى كوردستان لە ناوچەكەدا پێگە و ڕۆڵى خۆی هەیە، بۆیە گرینگە دۆستى بین.''
kdp-
Top