850 دۆسیەی پێوەست بە بەڵگەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان تەواو کراون

850 دۆسیەی پێوەست بە بەڵگەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان تەواو کراون
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە نەتەوەییەکان و ئایینەکاندا، ئاشکرا کرا، کاری 850 دۆسیەی پێوەست بە بەڵگەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان تەواو کراوە.


پێشنیوەرۆی ئه‌مڕۆ 29/11/2016، بە سەرپەرشتیی (مەحموود حاجی ساڵح) سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی ئەندامان، لیژنەی باڵای ناساندنی جینوسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاتە نەوتەوەیی و ئایینەكان كۆ بووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی لێژنە بەرنامەی كاری خوێندەوە كە بریتی بوو لە سێ خاڵ، لە خاڵی یەكەمدا كفتوگۆ كرا لەسەر كاری لیژنە فەرعییەكان و هەر لیژنەو كارەكانی خۆی كە لەماوەی رابردودا كردوویەتی خستە روو.

ئینجا كفتوگۆ كرا لەبارەی ئەو بژاردانە كە لیژنەی تایبەت ئامادەی كردوو و بریار درا لە كۆبوونەوەی دابێ، بە هەردوو لایەنی ئیجابی و سلبی بژاردەكان بخرینە ڕوو و لیژنەی باڵاش باشترینیان دیاری بكات و بیخاتە بەر دیدی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.

هەر لەو كۆبوونەوەدا تەئكید كرایەوە، كە دەبێ لیژنەی باڵا سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی عێراق گفتوگۆ بكات و داوایان لێ بكات عێراق رێگا بدات تاکو دادگای باڵای تاوانەكان(ICC) لێكوڵینەوە لە كەیسی جینوسایدی كوردانی ئیزدی بكات.

هەروەها لیژنەی پەیوەندییەكان کە (فەلاح مستەفا) سەپەرشتیى دەکات، راسپێردرا ئامادەكاری بۆ سازکردنى كۆبوونەوەیەكی تایبەت لەگەڵ یەكیتیی ئەورووپا و نوێنەری وڵاتانی ئەورووپایی لە هەرێم بۆ ئەوەی كارەكانی لیژنەكە و داواكارییان پێ بگەێندرێت.

لە خاڵی سێیەمی بەرنامەی كاری لێژنەكە، پلانی دابێی تایبەت بەو ب ەڵگانەی كە تا ئیستا كۆكراونەتەوە كە 850 دۆسییە تەواو بووە و 1400 دۆسیه‌ش لەژێر لێكوڵینەوەدان.
kdp-
Top