سۆران.. 123 حاڵەتی پێشێلکاریی مافی ئافرەتان تۆمار كراوە

 سۆران.. 123 حاڵەتی پێشێلکاریی مافی ئافرەتان تۆمار كراوە
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتانی سۆران، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 123 كێشەی ئافرەتان تۆمار كراوە.

ڕائید سالار تەحسین دری، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتانی سۆران، ڕایگەیاند: "ڕۆژی 25/11/2016 كە بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دیاری كراوە، ئێمەش لای خۆمان هەڵمەتێكمان ڕاگەیاندووە، بە ئەنجامدانی چەندین چالاكی، سمینار، دابەشكردنی نامیلكەی هوشیاری و كۆنفرانس، ئەو چالاكییەكانمان تا 10/12/2016 بەردەوام دەبێت، هیوادارین بتوانین لەو ڕێگەیەوە خزمەتێك پێشكەش بكەین و پەیامی هۆشیاری بگێنینە سەرجەم تاكەكانی كۆمەڵگە".


بەڕێوەبەری ڕێكخراوی بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ئافرەتانی سۆران، ئاماری 10 مانگی ڕابردووی ئەمساڵی توندوتیژیەكانی دژ بە ئافرەتانی سنوورەكەیان ڕاگەیاند و گوتی: "لە ڕێكەوتی 1/1/2016 تا 25/11/2016 لە سنوورەكەماندا 234 كێشەی ئافرەتان تۆمار كراون، لەوانە 131 كیشە لەژیر لێكۆلینەوەدان و 73 كیشە داخراون، ئەو كیشانەش كە ڕەوانەی شوێنی تایبەتمەند كراون 30 كیشە بوونە، لەگەڵ 27 حاڵەتی سووتان، بەهۆیە 18 مردوون 19 لە ژیاندا ماون، كە هەشتیان خۆسووتاندن بوونە 10یان بەهۆی ناكاوی بووە، هەروەها دوو حاڵەتی خۆخنكاندن دوو خۆكوشتن، یەك حاڵەتی كوشتن و یەك حاڵەت بە قەزا و قەدەر، دەسترێژیی سێكسی حەوت حاڵەت بووە، هەروەها 12 ئافرەت بۆ پاراستنی گیانیان، ڕەوانەی شەلتەر، گرتن و گواستنەوەی پۆلیسی سۆران كراون، بۆ زیاتر بەهاناوەچوونی كێشەكانی ئافرەتان 21 لیژنەی ئاشتەواییمان لە دادگا پیكهێناون".














باسنیوز
Top