سلێمانی.. دوو باند بە تاوانی دزی ده‌ستگیر دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە پەیجی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک)، بڵاوی کردەوە، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، توانرا دوو باندی دزیكردن ده‌ستگیر بكرێن، كه پێكهاتبوون له (12) تۆمه‌تبار و سه‌رجه‌میشیان دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا كه هه‌ستاون به دزینی پاره، دزی ماركێت، پله‌ی سته‌یشن و ماتۆڕسكیل.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کردووە، باندی یه‌كه‌م پێكهاتووه له (8) تۆمه‌تبار كه له ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی دزییان ئه‌نجامداوه، پاشان چه‌ند سكاڵایه‌كیان له‌سه‌ر تۆماركراوه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و به‌ڵگه له‌سه‌ر بانده‌كه، توانرا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر بانده‌كه ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كه‌ل وپه‌له‌كانیشیاندا بگیرێت، كه پێكهاتبوون، له پله‌ی سته‌یشن، كه‌لوپه‌لی ماركێت، ماتۆڕسكیل و چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ی ئه‌نجامدانی دزی، باندی دووه‌میش پێكهاتبوون له (4) تۆمه‌تبار كه سه‌رجه‌مییان نه‌وجه‌وانن و پاره‌و سه‌رانه‌یان له ژێر فشاردا له مێردمنداڵان سه‌ندووه و له ئێستادا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌ندن.
باسنيوز
