دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی خوێندنی بۆ 1200 قوتابی دابین کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، 29/11/2016 لە میانی گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆسەی خوێندن و ئاسانکاریکردن بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی، لە چالاکییەکدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی پڕۆسەی خوێندن ھەڵمەتێکی فراوانی دابەشکردنی جانتا و پێداویستیەکانی خوێندن، بەسەر قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان و کەمپی ئاوارەو پەنابەراندا دابەش دەکات.
لە چالاکییەکی نوێدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەشاری ھەولێر، دەستی بە دابەشکردنی جانتا و پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی خوێندن بەسەر 1200 قوتابی قوتابخانەی (یاد)ی سەرەتایی، لە گەڕەکی مامزاوە کرد.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەسەر ئەرکی خۆی ساڵانە 50 ھەزار جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن، بەشێوەیەکی کوالێتی بەرز دروست دەکات و بەسەر قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی دابەشی دەکات.
باسنيوز
