سۆران.. 16 چالاكوانی مافەکانی ژنان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا

 سۆران.. 16 چالاكوانی مافەکانی ژنان خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ بەخشرا
ئەمڕۆ سێشەممە لە درێژەی هەڵمەتی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان، لە سۆران كۆنفرانسێك ئەنجام درا و ڕێزیش لە ژمارەیەك ئافرەتی چالاكوان گیرا.

ڕائید سالار دری، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، ڕایگەیاند "لە درێژەی هەڵمەتی هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ئەمڕۆ سێشەممە 29-11-2016 لە كۆنفڕانسێكدا لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران، بە ئامادەبوونی ژماریەكی بەرچاو لە ئەنجومەنی باڵای خانمان و یەكێتیی ئافرەتان و ژنان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و قائیمقام و بەڕێوەبەرانی سنوورەكە و ڕێكخراوەكان و میوانان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەڤەری سۆران، چندین بڕگە و بابەت پێشكەش كران، وەك وتار و ڕاگەیاندنی ئاماری توندوتیژییەكان و شانۆگەری و پیشانگە و چەندین بابەتی تر."

بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ئافرەتانی سۆران، گوتیشی، "لەو كۆنفڕانسەدا خەڵاتی ڕێزلێنانمان بەخشی بە 16 ئافرەتی چالاكوان لە سەرجەم بوارە جیاجیاكاندا، كە لە سەرجەم حزب و لایەنەكان پێكهاتبوون."









باسنیوز
Top