پارێزگاری سلێمانی: پێویستە هەموومان لەبارەی پڕۆسەی خوێندنەوە بگەینە تێگەیشتنێكی هاوبەش
د.سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە و بەرپرسانی دیكەی باڵای حوكومەتی هەرێم، لە هەوڵی بەردەوام و گفتوگۆ داین، بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە و دروستكردنی تێگەیشتنێكی هاوبەشی گشتی لەسەر پڕۆسەی خوێندن و بڕیاردان لەبارەی دەستپێكردنەوەی دەوام".
گوتیشی "داواكاریی مامۆستایان و فەرمانبەران و تەواوی مووچەخۆران، داواكردنی مافە و حكوومەتیش پشتگیری مافەكانیان دەكات، هاوكات حكوومەتی هەرێم بۆچوونی خۆی هەیە و مامۆستایانیش بەهەمان شێوە بۆچوونی خۆیان هەیە".
ئاماژەی بەوەش كرد، "بە هەردوو لامان خەمی ئەوەمانە كە خوێندكاران وەك قوربانی كاری لەسەر نەكەین، واتە بۆ ئەوەی خوێندكاران بە ئەنجامی پڕۆسەی خوێندن نەبن بە قوربانی، بەڵكوو لەبری ئەوەی پێویستە بە هەموو لایەكمان بتوانین بگەینە بۆچوونێكی هاوبەش لەبارەی بڕیاردان لە پڕۆسەی خوێندن لەو ناوچانە كە بایكۆت تێیاندا بەردەوامە، تا بتوانین و بزانین كام ڕێگەچارە باشە، ئەوە بكەین."
باسنیوز
