شاندی پارتی دیموکراتیی کوردستان و حزبی شیوعیی کوردستان لە کۆبوونەوە دان
ئەمڕۆ سێشەممە 29\11\2016، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتیی کوردستان، گەیشتە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان و ئێستا کۆبوونەوە لەنێوان هەردوولا دەستی پێ کردووە.
سەردانەکانی شاندەکەی پارتی دوای پەیامەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێت کە تێیدا دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان کردووە و زۆرینەی لایەنەکانیش پێشوازییان لەو دەستپێشخەرییە کردووە.
باسنیوز
