ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ چەند حزبێكی دیكە كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ چەند حزبێكی دیكە كۆدەبێتەوە
کۆبوونەوەکانی پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە بەردەوامن و ئەمڕۆش لەگەڵ حزبی شیوعی و پارتە کریستیانەکان کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمرۆ شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە فازڵ میرانی سەرۆکایەتیی دەکات، لە شاری ھەولێر لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان کۆببێتەوە و ئەو پرۆژانەی ھەیانە بۆ چارەسەکردنی دۆخی ئێستا لەگەڵ ئەو پارتەش بیخاتەڕوو و تاوتوێی بکەن، دواتریش شاندی پارتی لەگەڵ سەرجەم پارتە کریستیاکان کۆدەبێتەوە.

دوای پەیامەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری دۆخی ناوخۆیی باشووری كوردستان، دوێنێ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو پەیامەی خستە بواری پراکتیک و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنەکان دەستپێکرد، یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ یەکگرتوو و دواتریش لەگەڵ پارتە تورکمانەکان کۆبووە و بە گوتەی سەركردەكانی پارتی ئامانجیان دۆزینەوەی رێگەچارەیەکە بۆ دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان.









K24
Top