د. بهرههم سالح: دهبێت لایهنه سیاسیهكان بهدهم پهیامهكهی بارزانیهوه بچن بۆ چارهسهركردنی كێشهكان
بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، پەیامەكەی مەسعود بارزانی گرنگی خۆی هەیەو دەبێت بكرێتە دەروازەیەك بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم.
بەرهەم ساڵح لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ دوو شەممە 28/11/2016 راشیگەیاند، دەبێت لایەنەكان بەدەم پەیامەكەی مەسعود بارزانییەوە بچنو هەوڵ بۆ چارەسەری كێشە سیاسیو ئابوورییەكان بدەن.
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی جەختیشیكردەوە، نابێت ئەو دۆخە سیاسیو ئابوورییەی ئێستا بەردەوامبێت، كە تەنیا هاووڵاتیانی هەرێم لێی زیانمەنددەبن، ".
قسەكانی بەرهەم ساڵح دوای كۆبوونەوەیەكی هات لەگەڵ یان كۆبیچ نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق، كە لەبارەی كۆبوونەوەكە ئاشكرایكرد، باسی دۆخی سیاسیو ئابووری هەرێمی كوردستانو عێراقیان كردووە.
رۆژی 20 ئەم مانگە مەسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان پەیامێكی لەسەر دۆخی سیاسیو ئابووری هەرێم بڵاوكردەوەو تێدا داوای لەلایەنە سیاسییەكان كرد، كە كۆبوونەوە بكەن بۆ چارەسەری كێشە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان، كە ئەوەش وەك دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەری كێشەكان .
بارزانی لەپەیامەكەی داوای لەلایەنەكان كردبوو، كە رێكبكەون بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان دەستەیەكی نوێ دیاریبكەن، بۆ بەرێوەبەردنی پۆستی سەرۆكی هەرێمو حكومەتی نوێش پێكبهێنن تاوهكوو ههلبژاردنهكانی 2017.
PAYAMNER-
