له هه‌رێمی كوردستان رۆژێك ده‌كرێته پشوو
به بۆنه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رۆژێك له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته پشووی فه‌رمی.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست كه‌وتوون به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خودای له‌سه‌ر بێت)، رۆژی دووشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌م له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا پشووی فه‌رمیه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: "رۆژی (12-12-2016) به بۆنه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پشووی فه‌رمی ده‌بێت له دام‌و ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
BAS NEWS -
