سبەی شاندی پارتی لەگەڵ 4 حزبی سیاسی كۆدەبێتەوە

    سبەی شاندی پارتی لەگەڵ 4 حزبی سیاسی كۆدەبێتەوە
بڕیارە سبەی سێشەممە (29-11-2016)؛ شاندی پارتی سەردانی 4 حزب و لایەنی سیاسیی هەرێمی كوردستان بكات.
سەرچاوەیەكی تایبەت راگەیاند كە سبەی سێشەممە شاندی پارتی لە درێژەی سەردانەكانیدا؛ سەردانی حزبی شیوعی كوردستان؛ سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان؛ زەحمەتكێشانی كوردستان و پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان دەكات، پرسی چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان گفتوگۆ دەكەن.


سەرچاوەكە گوتیشی هەفتەی داهاتوو شاندی پارتی سەردانی هەریەكە لە حزبەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بكات.


ئەمڕۆ دووشەممە (28-11-2016)؛ شاندی پارتی بەجیا لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و پارت و لایەنە توركمانەكان كۆبووەوە و هەردوولاش كۆبوونەوەكانیان بەئەرێنی وەسف كرد.
BAS NEWS -
Top