داوای 40 ساڵ زیندانی بۆ پەرلەمانتارێکی هەدەپە دەکرێت
بەپێی ئاژانسی دۆغان، سەرۆکی داواکاری گستی شاری وان، دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوە لەگەڵ لەزگین بۆتان، بەتۆمەتی "پروپاگەندەکردن بۆ پەکەکەو ئەندامبوونی لەرێکخراوێکی تیرۆریستی، داوای کردووە کە لەلایەن دادگاوە بە 11 تاوەکو 40 ساڵ زیندانی سزابدرێت".
داواکارییەکەی سەرۆکی داواکاری گشتی شاری وان بۆ زیندانیکردنی لەزگین بۆتان لە کاتێکدایە رۆژی 6ی تشرینی دووەم پۆلیسی تورکیا بەجیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هەریەک لەهاوسەرۆکانی هەدەپە فیگەن یۆکسەکداغو سەڵاحەدین دەمیرتاشو نۆ پەرلەمانتاری ئەو پارتەو دەستگیریکردن.
بەرپرسانی هەدەپە بەتۆمەتی ئەوە دەستگیرکراون کە رەتیانکردووەتەوە لەبەردەم داواکاری گشتیی ئامەد ئامادەبنو وتەی خۆیان لەپڕۆسەی لێکۆڵینەوەی دۆسیەیەکی تایبەت بە "تیرۆر" پێشکەش بکەن.
دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانو پەرلەمانتارانی هەدەپە کە تائێستا ئازاد نەکراون، ناڕەزایی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیاو وڵاتانی دەرەوە لێکەوتەوە، رەوەندیش کوردیش لەزۆر وڵات خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ئەوکارەی حکومەتی تورکیایان ئیدانەکرد.
XENDAN -
