پارتی و یەکگرتوو کۆ بوونەوە
سه‌ردانی پارتی بۆ لای یه‌كگرتوو پاش ئه‌وه‌ی دێت كه پارتی بڕیاری داوه له ژێر رۆشنایی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكات بۆ چاره‌كردنی قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
پاش كۆتایهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كگرتوو، (فازڵ میرانی) له‌و كاته‌ی له لایه‌ن (سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین) به‌ڕێكرا، له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێران گوتی، جاری هیچ شتێك ناڵێین و وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوو ناكه‌ین.
بریاره شاندی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، كه هێشتا هیچ خشته‌یه‌كی ئه‌م سه‌ردانه بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
(مەسعوود بارزانی) سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 20 تشرینی دووه‌م لە پەیامێكیدا داوای كرد لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكەن. داواشی كرد گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت و دیاركردنی كەسێك بۆ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بكەن.
ئەندامانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوون لە: (مەحموود محەممەد)، (عێززەددین بەرواری) و (کاکەمین نەجاڕ) و (دڵشاد شەهاب). هەروەها شاندی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی (سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین) و پێکهاتووە لە: (سەمیر سەلیم) و (هادی عەلی).
(مەحموود محەممەد) گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ، 26ـی ئەم مانگە ڕایگەیاند، پارتی لەم حەفتەیەدا سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات و، بۆ ئەو مەبەستەیش مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه به سه‌رپه‌رشتیی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) و بیر‌و ڕا گۆڕینه‌وه له‌سه‌ر میكانیزم و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن و به كردهنیكرنی په‌یامه‌كه.
kdp-
