پەیەدە سەرکردەیەکی دیکەی ئەنەکەسەی رفاند
(خالد عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ماوەی دووسێ رۆژە (جەدعان عەلی) نوێنەری پارتیی بزاڤی چاکسازی کورد لە سووریادا و، ئەندامی نوێنەرایەتی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستاندا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە و چووەتە پرسەیەک لە دێریکدا، دواتر ئاسایشی پەیەدە ھێرشی کردووەتە سەری و رفاندوویانە.
(خالد عەلی) گوتیشی، بەبێ ئەوەی ھیچ لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت یاخود کارێکی کردبێت یەکڕاست رفاندوویانە و ئێستاش چارەنووسی نا دیارە.
ئاماژەیشی دا، پەیەدە بەردەوامە لە دەستگیرکردنی ئەندامانی ئەنەکەسە و، تا ئێستا ٣٦ سەرکردەی ئێمە لە گرتوخانەکانی پەیەدە دا زیندانین.
kdp-
