وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەك بڵاویكردەوە سهبارهت به نهوت و مووچهی فهرمانبهران
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ئەگەر حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەرھەمی نەوتی ھەرێمی كوردستانمان رادەست بكات؛ ئەوا بەغداش موچەی فەرمانبەران دابیندەكات.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەكدا وەڵامی داواكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستانی داوەتەوەو داوایكردووە، ئەگەر حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەرھەمی نەوتی كێڵگەكانی كوردستان و نەوتی كەركوك رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، حكومەتی عێراقیش ئامادەیە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دابینبكات.
ئەمە لەكاتێدایە دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەگەر بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەوانیش ئامادەن لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەن.
payamner-
