یه‌كگرتوو: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌وڵی جددی له ئارادایه
عومه‌ر محه‌مه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 28/11/2016 شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتیی كوردستان، له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه، له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی جددی له ئارادایه، دوای ئه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش كۆبوویه‌وه، ئه‌وكاته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆده‌بینه‌وه و هه‌نگاوی جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، ده‌نێین".
گوتیشی: "له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارتی دیموكراتیی كوردستان، له به‌رامبه‌ر شه‌هیدبوونی د. هۆشیار ئسماعیل، نیگه‌رانی خۆیان نیشاندا، وه‌فده‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌یان پێگوتین كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری هه‌ولێر بكوژه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد به سزای یاسایی ده‌گه‌یه‌نن".
باس‌نیوز
