سەردەشت.. تەرمی هاووڵاتییەک دوای 21 ساڵ بزربوون دۆزرایەوە
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (هاژە) ئەو هاووڵاتییە کوردە ماوەی ٢١ ساڵ لەمەوبەر لە چۆمی (کەڵوێ)دا خنکابوو و هەوڵەکان بۆ دۆزرانەوەی تەرمەکەی بێ ئاکام مابوونەوە.
دوای 21 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەو ڕووداوەدا، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەڕووی تاقیکاریی (DNA) ناسراوە.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە "ئا. پێژمان" کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی نەڵۆسی سەر بە شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە.
بەشێکی کەم لە تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەناو قوڕ و لیتەی لادراوی ڕووبارەکە دۆزراوەتەوە.
باسنيوز
