پلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی حزبێکی کوردی شکست دەهێنێت
رۆژی دووشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2016، ئاژانسی (فورات نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە دوو کەسی ناسووری و ناتورکی لە ئەوروپا دەستگیر کراون، کە بە نیازبوون ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە ئەوروپا تیرۆر بکەن.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسەکە، دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەپشت پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی ساڵح مسلیم بووە و دوای شکستهێنانی هەوڵەکەش، دادگای تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی پەیەدەی داوە.
رۆژی سێشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2016، داواکاری گشتیی تورکیا فەرمانی دەستگیرکردنی ساڵح موسلیمی دەرکرد.
باسنيوز
