بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕیوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا کە نوسخەیەکی : ده‌بێت هاووڵاتی كه ده‌یه‌وێت كه بڕی سزای كه له‌سه‌ریه‌تی به شێوه‌ی قیست بدات، پابه‌ند بیت به دانی بڕی قیسته‌كان به شیوه‌ی مانگانه و له حاڵه‌تێكدا كه بڕی قیسته‌كانی نه‌دا و دوو مانگ تێپه‌ڕی له‌سه‌ر ماوه‌ی دیاریكراو بۆ دانی قیسته‌كان ئینجا بڕی سزاكەیان دوو قات ده‌بێته‌وه."
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی:
له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسراویكی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ له‌ژیر ناوونیشانی رێنمایی پێبژاردنی سهرپیچیهكانی هاتوچۆ به سیسته‌می پشك بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كه وه‌كوو خۆی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به هه‌ڵه تیگه‌یشتنێك دروست بووه وەها تێگه‌یشتوون كه بڕی سهرپێچییەكان دووقات ده‌بنه‌وه، له كاتێكدا كه هاووڵاتی ئه‌و بڕه سزایه‌ی كه له‌سه‌ریه‌تی له ماوه‌ی دوومانگدا نه‌یدات.
ئه‌و برگه‌یه به ته‌نها بڵاوكردنه‌وه‌ی و بە جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ری ئه‌م لێ تینهگهیشتنهی دروست كردووه.
ده‌بوایه ئه‌م بڕگه‌یه‌ش بڵاو بكرێته‌وه كه ده‌ڵێت "ده‌بێت هاووڵاتی كه ده‌یه‌وێت بڕی سزای كه له‌سه‌ریه‌تی به شێوه‌ی قیست بدات، پابه‌ند بێت به دانی بڕی قیسته‌كان به شێوه‌ی مانگانه.
حاڵه‌تێكدا كه بڕی قیسته‌كانی نه‌دا و دوو مانگ تێپه‌ڕی له‌سه‌ر ماوه‌ی دیاریكراو بۆ دانی قیسته‌كان ئینجا بڕی سزاكەیان دوو قات ده‌بێته‌وه.
ئه‌م بڕگه‌ی دووقات بوونه‌وه‌یه شتێكی تازه نییه، به‌ڵكوو له خودی یاسای هاتوچۆی عیراقی ژماره 86ی سالی 2004 دا هه‌یه له به‌شی بیسته‌م، ئه‌م سیسته‌می قیسته ئه‌و سزایانه‌ش ناگرێته‌وه كه‌له 500000 پینج سه‌د هه‌زار دینار كه‌مترن، بۆیه ئێمه هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕی سزاكانی سه‌ریان دووقات نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر داوای به‌شداربوونیان له سیسته‌می قیسته‌كه نه‌كردبێت و له‌دوای ئه‌وه‌ش پابه‌ند نه‌بووبن.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر
هاوکات ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند: "فراکسیۆنی پارتی بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ کەریم سنجاری وەزیری نوخۆی حکوومەتی هەرێم گفتوگۆی کردووە و وەزیری ناوخۆ بەڵێنیی داوە پێداچوونەوە بەسەر ئەم بڕیارەدا بکرێت."
باس‌نیوز
