هەولێر شاندی باڵای پارتی و یەکگرتوو کۆ دەبنەوە
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2016، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حزنەکەی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی لە شاری هەولێر، کرد.
سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو و ژمارەیەک سەرکردەی باڵای ئەو حزبە لەگەڵ شاندەکەی پارتی کۆ بوونەتەوە و تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانپەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و سەرۆکایەتییکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای لە حزبە سیاسییەکان کرد، کەسێک دەستنیشان بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوەکو هەڵبژاردنی ئایندە، ”منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم“.
باسنیوز
