له سەردەشت خوشک برایەکی دەستگیرکراو سێ مانگە چارەنووسیان ناڕوونە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی (هەنگاو) هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی خوشک و برایەکی سەردەشتی بەناوەکانی لەیلا و ئاکام هەتیمی، کە نزیکەی سی مانگ بەرلە ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەردەشتەوە دەستبەسەر کراون لەبەردەستدا نییە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو خۆشک و برایە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ڕاگیراوی ڕۆڵەکانیان دەست نەکەوتووە.
هۆ، یان هۆکاری دەستبەسەرکرانی لەیلا و ئاکام هەتا ئێستا ئاشکرا نەبووە، بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو خۆشک و برایە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستبەسەر کراون.
باسنيوز
