نەقیب سەرکەوت: دەستێک هەیە دەیەوێ رەوشی ئەمنی سلێمانی تێک بدات

 	 نەقیب سەرکەوت: دەستێک هەیە دەیەوێ رەوشی ئەمنی سلێمانی تێک بدات
شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلی سێ مامۆستا لەنێو شاری سلێمانیدا سووتێندران و، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیش دەڵێ، دەستێک هەیە دەیەوێ رەوشی ئەمنی سلێمانی تێک بدات.

نەقیب (سەركەوت ئەحمەد) گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلی سێ مامۆستا سووتێندراون و هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سکاڵا لەسەر تۆمەتبارانی رووداوکە تۆمارکراوە، دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بکەرانی رووداوەکە دەرکردووە، بۆ ئەو مەبەستەیش پۆلیس سوودی لە کامێراکامی چودێری ناوچەکە وەرگرتووە.

نەقیب (سەرکەوت) دەیشڵێ، کەسێکی دیاریکراو نییە بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێت، دیارە رووداوەکە پێشتر پیلانی بۆ دانراوە، ئێمەیش هێزەکانی ئاسایشی سلێمانیمان ئاگادار کردووەتەوە کە دەستێک هەیە دەیەوێ رەوشی ئەمنی شاری سلێمانی تێکبدات، هەر کات گەیشتینە ئەنجام رای گشتیی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
kdp-
Top