بریمۆ: خەڵکی رۆژئاوا نەفرەت لە پەیەدە دەکەن

 	 بریمۆ: خەڵکی رۆژئاوا نەفرەت لە پەیەدە دەکەن
(نوری بریمۆ) دەڵێ، خەڵک لە رۆژئاوای کوردستاندا زۆر لە رەفتاری پەیەدە و ئاسایشی پەیەدە بێزاربوونە؛ رۆژانە نەفرەتیان لێدەکەن و بە تەواوەتی پەیەدە بووە بە گروپێکی ملیشیایی و زیان بە کوردان دەگەیەنێت.

(نوری بریمۆ)، ئەندامی سەكردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە رەفتارەکانی پەیەدە و ئاسایشی پەیەدە زۆر بێزاربوونە و نەفرەتیان لێدەکەن، چونکە بە زۆر خەڵکی دەبەنە شەڕ و بە کوشتیان دەدەن و وەک گروپێکی میلیشیایی رەفتار لەگەڵ کورد دەکەن و تەواو بوونەتە میلیشیایی کە زیانی زۆر لە کورد دەدەن.
(بریمۆ) دەڵێ، بە ئاشکرا لە رۆژئاوای کوردستاندا بۆ خەڵکی دەرکەوتووە کە پەیەدە چەکی بۆ رژێمی سووریا هەڵگرتووە تا کوردایەتی لەسەر خاکی رۆژئاوای کوردستاندا نەهێڵن.
KDP-
Top