جێرۆسالم پۆست: سەدەی ٢١ سەدەی گۆڕانکارییە مەحاڵەکانه‌، ده‌وڵه‌تی كوردیش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كان

جێرۆسالم پۆست: سەدەی ٢١ سەدەی گۆڕانکارییە مەحاڵەکانه‌، ده‌وڵه‌تی كوردیش یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كان
ڕۆژنامەی جێرۆسالم پۆست لە بابەتێکدا باس لە پێویستیی بوونی کوردستان بە دەوڵەتێک لە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە بابەتێکدا ڕۆژنامەی جێرۆسالم پۆست، ئاماژەی بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و هەروەها هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ لە ئەمریکا کردووە وەک دوو پڕۆسەی گەورەی دیموکراسی لە جیهان لەمساڵدا کە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر دەرەوەی سنوورەکان و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

(ئیکهیل مارسیۆ) نووسەری ڕۆژنامەکە لە وتارێکدا باس لە هەرێمی کوردستان دەکات کە توانیویەتی چالاکانەتر لە پێکهاتەکانی دیکەی عێراق پێگەی خۆی قایمتر بکات و لەو بارەیەوە کوردەکان بە گەلێکی ئاشتیخواز و لێبوردە ناوزەد دەکات کە خاوەنی چەندین ئایین و مەزهەبی جیاوازە و ئافرەتان بەشدارییەکی کارایان هەیە لە کایەکانی دەوڵەت و ئازادییە سیاسی و فیکرییەکانیش بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دراوسیی زۆر باشترە.

نووسەری جێرۆسالم پۆست کوردەکان بە تاکە هێزی ڕاستەقینەی دژ بە تیرۆریزمی جیهانی دەزانێت کە لەو پێناوەدا ئامادەی هەموو قوربانیدانێکن.

لە بابەتی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، لەمێژوودا زۆر ئەو وڵاتانە کەمن، پێش بوون به‌دەوڵەت هێندەی خاک و خەڵکی کوردستان ئامادەیی بەدەوڵەتبوونیان تێدابووبێت.

بە وتەی میژوونووس "ئێرک هۆبسبۆم"، "سەدەی ٢١ سەدەی گۆڕانکارییە مەحاڵەکانی مێژووی مرۆڤایەتییە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لێی بەدوور نابێت.

کاتی دروستبوونی دەوڵەتی کوردستانیش یەکێکە لەو ئەگەرانەی کە لە دەرگا تەسک و تاریکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەرکەوتووە بەڕووی کۆمەڵگەکانی مرۆڤایەتی و جیهانیدا. "
PAYAMNER -
Top